سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەمەرەنگ

هەمەرەنگ

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان زیاد کرد. دوێنێ ھەینی 22/9/2017، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندییەکی نوێیان، بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش ھەر کەسێک لە ئینستاگرامدا پەخشی ڕاستەوخۆ بکاتەوە، دەتوانێت فلتەرەکانی دەموچاوی تۆڕەکە، لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆکەدا بەکار بھێنێت. ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، …

زیاتر بخوێنەوە

ئەم نامەیە لە ئینستاگرامدا مەکەنەوە

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە لە نەکردنەوەی نامەیەک، ئاگادار دەکاتەوە. میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھۆشدارییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی ئینستاگرام بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە نامەیەکی ساختە ئاگادار کردووەتەوە، باس لەوە کراوە، کە کۆمەڵە ھاکەرێک، لینکێکی ساختەیان دروست کردووە، کە لینکەکە …

زیاتر بخوێنەوە

بۆچی دووبارە بەکارھێنانەوەی ڕۆن و زەیتی بەکارھاتوو مەترسیدارە؟

1- بەھۆی دووبارە و سێبارە بەکارھێنانی ھەمان ڕۆن یان زەیتی بەکارھاتوو، ڕۆنەکە ھەموو ڤیتامینەکانی ناوی لەدەست دەدات، بەتایبەتی ڤیتامین D. 2- زانایان لە ئیسپانیا توێژینەوەی لەسەر ئەو کەسانە کرد، کە ڕۆنی بەکارھاتوو دووبارە بەکار دەھێننەوە، بەدواداچوونەکان دەریان خستووە، ئەو کەسانەی کە خواردنێک دەخۆن لە ڕۆنێکی دووبارە بەکارھاتوو، پاڵەپەستۆی خوێنیان زیاتر …

زیاتر بخوێنەوە

بە ڤیدیۆ.. نەشتەرگەری جوانکاری لوت

نەشتەرگەری جوانکاری لوت یەکێکە لە باوترین پڕۆسە پزیشکیییەکانی سەردەم و لەناو کۆمەڵگەی خۆشماندا ژمارەی ڕووی لە زیادبوونە. جوانکاری لوت بە بەراوردی نەشتەرگەرییەکانی دیکە زەحمەت نییە، بەڵام پێوستی بە نەشتەرگەرێکی ورد و شارەزا هەیە چونکە ناڕێکی و هەڵەی بچوک بە زەقی دەردەکەون. لە میانەی نەشتەرگەرییەکەدا، بەشێکی ئێسک و کڕکڕاگەی لوت لادەبرێن …

زیاتر بخوێنەوە

“BMW” نوێترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێل دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای ناوداری ئۆتۆمبێلی “BMW”ی ئەڵمانی نوێترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێل لە خێزانی “M5” دەخاتە بازاڕەوە، كە بزوێنەرێكی هەشت پستۆنی هەیە بە قەبارەی 4.4 لیتر. ئەندازیارانی كۆمپانیاكە توانای بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەكەیان گەیاندووەتە 600 ئەسپ، توانستی سوڕانەوەشیان بۆ 750 نيوتن/مەتر بەرز كردووەتەوە. هەروەها لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی “BMW”دا، بزوێنەر بە ئامێرێكی تۆربۆی نوێ پشتیوانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەگەر بەکارهێنەری ماسنجەری ئاگاداری ئەم هۆشدارییە بە بۆ ئەوەی پارێزراو بی لە هاککەران.

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا لە نەکردنەوەی بەستەر (لینک)ێکی ساختە، ئاگاداریان دەکاتەوە. دوێنێ ھەینی 25/8/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھۆشدارییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە دەکەن، کە ھاکەران لینکێکی ساختەیان دروست کردووە، کە لینکەکە بە وشەی (bit.ly) کۆتایی پێ دێت، …

زیاتر بخوێنەوە

ئەم خواردنانە بخۆ، بۆ ئەوەی سەرنجی خانمان رابکێشیت

ئاشکرایە بەشێوەیەکی گشتی ئەو خواردنانەی هەڵیاندەبژێرین و دەیخۆین کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر جەستە هەیە لەڕووی تەندروستی و جوانی پێست و ڕێكی لەشولارەوە، هاوکات کاریگەری لەسەر بۆنی لەشیش هەیە. بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکان خانمان بۆنی ئەو جەستەی پیاوانەیان بەلاوە خۆشە کە میوە و سەوزە زۆر دەخۆن ڕۆژانە، چونکە بەپێی زانیاریەکان ئەو پیاوانەی ڕێژەیەکی …

زیاتر بخوێنەوە

باشترین وڵات بۆ ژیان هەڵبژێردرا

بەگوێرەی ئامارێکی ساڵی 2017، باشترین شار و وڵات بۆ ژیانێکی ئاسوودەو کامەران بۆ هاوڵاتیان هەڵبژێردراو تێیدا شاری ملبۆرنی ئستورالیا سەرتۆپی لیستەکەی گرتووە. بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەو شارە بکرێت وەک شوێنێکی گونجاو بۆ ژیان و پلەی یەکەم تا دەیەم وەربگرێت، دەبێت لە زۆر رووەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەستنیشان بکرێت، بەو …

زیاتر بخوێنەوە

گه‌وره‌ترین كۆمپانیای گه‌شتی ئاسمانی مایه‌پووچ ده‌بێت

ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی مایه‌پووچ بوونی دوه‌مین گه‌وره‌ترین كۆمپانیای گه‌شتی ئاسمانی “ئێر به‌رلین”یانكرده‌ مانشێتی هه‌واڵه‌گه‌رمه‌كان وكێشه‌یه‌كی زۆری بۆگه‌شتیاران دروستكردووه‌،حكومه‌تیش سه‌رقاڵی رزگاركردنی گه‌شته‌ هاوینیه‌كانیه‌تی .  هۆكاری ئه‌م مایه‌پوچ بونه‌ش  كه‌ته‌نیا له‌مانگی ئایاری ڕابردودا نزیكه‌ی 250 ملیۆن یۆرۆ زیانی به‌ركه‌وتووه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربونی كۆمپانیای قه‌ته‌ری كه‌له‌سه‌دا 30%ی پشكه‌كانی له‌و كۆمپانیایه‌دا هه‌بووه‌. كۆمپانیای …

زیاتر بخوێنەوە

ڤێرژنێکی نوێی ڤایبەر کارا دەکرێت، ژمارەی مۆبایلەکەت لەسەر ڤایبەر بگۆڕە و وێنە و نامە و ڤیدیۆکانیشت نافەوتێن.

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و تایبەتمەندییەکیشیان بۆی زیاد کرد. ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 15/8/2017، بەرپرسانی ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان تەنیا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کرد، کە تێیدا تایبەتمەندییەکیشیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر، ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنەکەشیان لەسەر پڕۆگرامەکە بگۆڕن، نامەکان، وێنە و …

زیاتر بخوێنەوە