سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / جیهان

جیهان

قاسم سولەیمانی بە هەڕەشەیەک خۆفرۆشانی یەکێتی ترساندووە و کەرکوکی لەدەست دەرهێناون

قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 3 جار چاوی به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌وتووه‌، پێش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. بوونی سوله‌یمانی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌ روونی باس ده‌كرێت و تیشكی ده‌خرێته‌ سه‌ر، …

زیاتر بخوێنەوە

راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کەرکووک

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێزەر ناوێرت نیگەرانی ئەمریکای لە بەردامی پێکدادانەکانی دەوروبەری کەرکووک دەربڕی و داوای کرد کۆتایی بهێندرێت بە رووداوە توندوتیژییانە و کارە ئیستیفزازییەکان. ناوێرت لە راگەیاندراوێکدا هەڵوێستی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکای لەبارەی رووداوەکانی دەوروبەری کەرکووک خستە روو. ناوێرت نیگەرانی ئەمریکای لە توندوتیژییەکانی دەوروبەری شارەدێی پردێ دەربڕی، رایگەیاند: “لەنزیکەوە چاودێری …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌زیرێكى سعوودی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران و میلیشیا شیعه‌كان ده‌كات..به‌م نزیكانه‌ له‌ناو ده‌برێن

وه‌زیرێكى سعوودی كه‌ به‌به‌رده‌وامى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران و میلیشیا شیعه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كچۆن داعش له‌ناوبرا، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕێكخراو و حزبه‌ تیرۆریستییه‌كانى تر له‌ناو ده‌برێن. سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تى سعوودی بۆ كاروبارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، كه‌ پێشتر باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى بوو له‌ به‌غدا، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ (توویته‌ر) …

زیاتر بخوێنەوە

لە بەنداوی موسڵ هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

بەهوی نەبوونی هاوئاهەنگی پێشوەخت لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە نزیک بەنداوی موسڵ هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و پێشمەرگەیەکیش شەهیدبوو. شێخ عەلی روومانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە رۆژئاوای دیجلە بە رووداوی راگەیاند، لەبەرئەوەی بەبێ هاوئاهەنگی پێشوەخت هێزەکانی عێراق نزیکبوونەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ئەسکی موسڵ، بووە شەڕەقسە لەنێوان هەردوولا، لە …

زیاتر بخوێنەوە

بە ڤیدیۆ … ئاڵا تاڵەبانی دانی بە ڕاستییەکدا نا… قاسم سولەیمانی چی بە یەکێتی گوتووە…

پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵی لە زۆر لەو ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەدا هەیە و قاسم سولەیمانیش ئامۆژگارییەکی زۆری کردوون. لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (ئەلحەدەس)دا، ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌حه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: یه‌كه‌م ته‌قه‌ى ئێمه‌ واته‌ راگه‌یاندنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆ

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ هاوشانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ى حاجى مه‌حمود خۆى هێزه‌كه‌ى له‌ ئێشكدان بۆئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خواستراو و بوونى شه‌ڕ به‌رگرى له‌ كه‌ركوك بكه‌ن. له‌ میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌یامنێرمان ئامانج سالح،  مه‌حه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود رایگه‌یان :ئێمه‌ هاتوین بۆكه‌ركوك بۆئه‌وه‌ى وڵامى هه‌رهێرشێكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسی پێشووی CIA: پێویسته‌ ئێران چاوه‌ڕوانی سزایه‌كی توند بێت

مایكل هایدن به‌رپرسی پێشووی CIA له‌ لێدوانیكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکان ڕایگه‌یاندووه‌،‌ پێویسته‌ ئێران چاوه‌ڕوانی سزایه‌كی توند بێت، چونكه‌ سه‌رۆك ترامپ ستراتیجیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و وڵاته‌ ئاشكرا كردووه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی‌ دۆناڵد ترەمپ سووپای پاسدارانی ئێرانى خستە لیستەی تیرۆره‌وه‌. مایك هایدن، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ‌ڕوو: “ستراتیتجییە نوێیەکەی ترەمپ، ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی عێراق، دانەخراون

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی رایگەیاند، دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی عێراق، دانەخراون. بەهرام قاسمی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکەن، گوتی: ”وەک پێشتریش رامانگەیاند ئێمە لەسەر داوای حکوومەتی ناوەندیی عێراق کایەی ئاسمانییمان بە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجامی کۆبوونەوەی دووکان

هێمن هەورامی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، لە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی و پارتی لە دووکان، بڕیاردراوە ئەنجامی گشتپرسی هەڵنەوەشێندرێتەوە.  هێمن هەورامی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەی لووتکەی دووکان کۆتایی هات و، دەڵێ “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکگرتوویی نیشتمانی کرایەوە لەبەرامبەر هەموو فشارەکان. ئامادەیی دەربڕدرا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌مه‌ریكا فه‌یله‌قی قودسی قاسم سوله‌یمانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

  وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ فه‌رمی سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودسی قاسم سوله‌یمانی، خسته‌ لیستی تیرۆر و وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستيی ناساندوونی، هاوكات چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی نزیك له‌‌ پاسدارانیشی خستووه‌ته‌ لیستی ره‌ش. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌یله‌قی قودس، كه‌ قاسم سلێمانی به‌رپرسی یه‌كه‌میه‌تی، چالاكی تیرۆریستییان …

زیاتر بخوێنەوە