سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / رۆژهەڵاتی ناوەراست

رۆژهەڵاتی ناوەراست

قاسم سولەیمانی بە هەڕەشەیەک خۆفرۆشانی یەکێتی ترساندووە و کەرکوکی لەدەست دەرهێناون

قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 3 جار چاوی به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌وتووه‌، پێش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. بوونی سوله‌یمانی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌ روونی باس ده‌كرێت و تیشكی ده‌خرێته‌ سه‌ر، …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی ئێرانی نزیک لە حەسەن رۆحانی هۆکاری داگیرکردنی کەرکوک ئاشکرا دەکات

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ئەمریکی کە لە زاری بەرپرسێکی نزیک لە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە، تێوه‌گلانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك، جیا له‌ هه‌ژموونی سه‌ربازی، بۆ مه‌به‌ستی گرتنه‌ ده‌ستی نه‌وتی كه‌ركووكه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئەوەشی نەشاردووەتەوە: ”نه‌وتی كه‌ركووك بابه‌تێكی گرنگه‌ بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی عێراق، دانەخراون

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی رایگەیاند، دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی عێراق، دانەخراون. بەهرام قاسمی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکەن، گوتی: ”وەک پێشتریش رامانگەیاند ئێمە لەسەر داوای حکوومەتی ناوەندیی عێراق کایەی ئاسمانییمان بە …

زیاتر بخوێنەوە

سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و یەمەن پشتیوانییان بۆ “ستراتیژی نوێی” سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە سەبارەت بە ئێران ئاشکرایکرد، دەربڕی.

هەریەک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و یەمەن پشتیوانییان بۆ “ستراتیژی نوێی” سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە سەبارەت بە ئێران ئاشکرایکرد، دەربڕی. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی سعوودیە، ئاماژە بەوە کراوە کە سعوودیە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە ستراتیژی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەکات. لە هەواڵەکەدا ئاماژە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمریکا بەهەمان یاسای سزادانی داعش و قاعیدە، سوپای پاسداران سزادەدات

گەورەترین زەرەرمەندی وتارە ئاگریەنەکەی ترەمپ لەدژی ئێران، رێککەوتنامە ئەتۆمیەکە نەبوو، بەڵکو سوپای پاسدارانی ئێران بوو. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “جێبەجێکردنی ستراتیژییەتەکەمان بە سزادانی سوپای پاسداران دەستپێدەکات”، بەڵام سزاکە بەوە کۆتایی نایەت و، ئەوانەش دەگرێتەوە کە دەستیان لەگەڵ سوپای پاسداراندا تێکەڵە و لەمبارەیەشەوە ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی “سزاکان بەسەر بەرپرسان …

زیاتر بخوێنەوە

تره‌مپ: چالاكییه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ین

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناووكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن. دۆناڵد تره‌مپ، له‌كاتی خستنه‌ڕووی ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ دژی ئێران رایگه‌یاند، تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیوەندیە ئابوریەکانی تورکیا و کوردستان ئاسایی دەبنەوە

مێتیۆ برایزا باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە ئازەربایجان و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای (توركاس پەترۆڵ) رایگەیاند توركیا تاكە ڕێگەیە بۆ ناردنە دەرەوەی مادەكانی هایدرۆكاربۆن لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بۆیە گومان لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندی نێوان هەردوولادا نیە. ئەمڕۆ دووشەممە برایزا ئاماژەی بەوە دا كە بێگومانە لەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان هێواش …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە … بەرپەرچدانەوەی تورکیا لەبەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێدانی ڤیزای له‌ ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی له‌ توركیا هه‌ڵپه‌سارد، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ واشنتۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: “له‌ ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانمان له‌ ئه‌مریكا كاروباری پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌”. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی نوێنه‌ری دیبلۆماسی توركیا له‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ “ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دوواییانه‌دا روویاندا، حكوومه‌تی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە … یەکەم گورزی ئەمریکا لە تورکیا وەشێندرا، ڤیزای ئەمریکا بۆ تورکەکان راوەستا

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێدانی هه‌موو جۆره‌ ڤیزایه‌كی بۆ هاووڵاتییانی توركیا راگرت. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا راگه‌یاند، به‌ هۆكاری ئه‌منی، هیچ جۆره‌ ڤیزایه‌كی ئه‌مه‌ریكا به‌ هاووڵاتییانی توركیا نادرێت. راگرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی توركیا ماوه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌ و تا ئێستاش واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ پێدانی ڤیزا دیارینه‌كراوه‌.

زیاتر بخوێنەوە

سوپای پاسداران هەڕەشە لە سوپای ئەمریکا دەکات ” وەک داعشتان لێ دەکەین “

سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ئێمه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ داعش كردووه‌، به‌و جۆره‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته‌ ئێمه‌ بخاته‌ ليستى تيرۆره‌وه‌. ليوا محه‌ممه‌د جه‌عفه‌رى، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ستراتيژى سوپاى پاسداران گوتى: ئه‌گه‌ر واشنتن ياساى سزادان …

زیاتر بخوێنەوە