سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / گرنگ / بۆچی دووبارە بەکارھێنانەوەی ڕۆن و زەیتی بەکارھاتوو مەترسیدارە؟

بۆچی دووبارە بەکارھێنانەوەی ڕۆن و زەیتی بەکارھاتوو مەترسیدارە؟

1- بەھۆی دووبارە و سێبارە بەکارھێنانی ھەمان ڕۆن یان زەیتی بەکارھاتوو، ڕۆنەکە ھەموو ڤیتامینەکانی ناوی لەدەست دەدات، بەتایبەتی ڤیتامین D.

2- زانایان لە ئیسپانیا توێژینەوەی لەسەر ئەو کەسانە کرد، کە ڕۆنی بەکارھاتوو دووبارە بەکار دەھێننەوە، بەدواداچوونەکان دەریان خستووە، ئەو کەسانەی کە خواردنێک دەخۆن لە ڕۆنێکی دووبارە بەکارھاتوو، پاڵەپەستۆی خوێنیان زیاتر بەرز دەبێتەوە، لەچاو ئەو کەسانەی کە خواردنی ڕۆنێکی نوێ و بەکارنەھاتوو دەخۆن.

3- بە دووبارە بەکارھێنانی زویت و ڕۆنی ڕووەکی، ماددەیەکی ژەھراوی دروست دەکات، خواردنی ئەو خواردنانەی کە ئەم ماددە ژەھراوییانەی تێدا بێت، ڕێژەی تووشبوونت بە نەخۆشیی دڵ و دەمار زیاد دەکات، ھەروەھا ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی بارکینسۆن و زەھایمەر و ھەندێک لە نەخۆشییەکانی جگەر و زەردوویی و گەدەش ھەیە.

4- کاتێک ئەو ژەھرەی ناو ڕۆنی ڕووەکی دووبارە بەکارھاتوو دەچێتە ناو جەستەت، لەگەڵ ترشە ئەمینییەکانی DNA و RNA یەک دەگرێت، ئەمەش گۆڕان لە کردارە سەرەکییەکانی خانەکان دروست دەکات.

5- بەکتریای ھەوایی، لەسەر ڕۆنی بەکارھاتوو و خواردنی ماوە دەنیشێت، وەکوو کۆگایەکی خۆراکیش بەکاری دێنێت، ئەم بەکتریایەش بەدڵنیاییەوە بەرپرسە لە یەکێک لە ژەھراویبوونەکان.

6- ھەروەھا زۆر بەکارھێنانی ڕۆنی بەکارھاتوو، دەبێتە ھۆی تووشبوون بە زۆر جۆری شێرپەنجە.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *