سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەمەرەنگ / ئەم نامەیە لە ئینستاگرامدا مەکەنەوە

ئەم نامەیە لە ئینستاگرامدا مەکەنەوە

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە لە نەکردنەوەی نامەیەک، ئاگادار دەکاتەوە.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھۆشدارییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی ئینستاگرام بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە نامەیەکی ساختە ئاگادار کردووەتەوە، باس لەوە کراوە، کە کۆمەڵە ھاکەرێک، لینکێکی ساختەیان دروست کردووە، کە لینکەکە ھەر جارە و بە ناونیشانێک بۆ بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕەی دەنێرن، بە کردنەوەشی، ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھەژمارەکەی ھاک بکرێت، ھەروەھا وێنە و ڤیدیۆکانیشی بدزرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی لەو مەترسییانە دوور بکەویتەوە، ئەوەیە کە ھەر کەسێکت نەناسی و لینکێکی بۆ ناردی و نەتزانی لینکەکە ھی چ ماڵپەڕێکە، ڕاستەوخۆ نامەکە بسڕەوە، ئەگەر دووبارە نامەکەت بۆ ھاتەوە و ھەمان لینکی تێدا بوو، بە خێرایی ئەو کەسەی نامەکەی بۆ ناردووی، بڵۆکی بکە، بەم شێوەیەش ھەژمارەکەت، نامە، وێنە و ڤیدیۆکانیشت پارێزراو دەبن.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و ڕکابەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەکات.

ئەمەش بخوێنەوە

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان زیاد کرد. دوێنێ ھەینی 22/9/2017، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *