سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / وەرزش / روونی دەستگیر کرا

روونی دەستگیر کرا

وەین روونی هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیر کرا.

 

میدیاکانی بەریتانیا، بڵاویان کردەوە، روونی بەهۆی ئەوەی لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان شوفێری کردووە، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

 

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانە ئینگلیزەکە ئێوارەی دوێنێ بەشداری ئاهەنگێکی کردووە و دواتر لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان شوفێری کردووە و ئەمەش بوەتە هۆی دەستگیر کردنی.

 

روونی، ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی بەرەو ئێڤەرتۆن بەجێهێشت و هەفتەی ڕابردووش بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

ئەمەش بخوێنەوە

بێژەرێکی وەرزشیی ناسراو گیانی لەدەست دا

بێژەرێکی وەرزشیی ناسراو، کە یەکێک بوو لە بێژەرە وەرزشییە ناسراوە ئینگلیزییەکان، کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *