سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / جیهان / بەپەلە… هێزێكی سەت هەزار سەربازی و دوو کەشتیگەلی جەنگی لە ئەمریکاوە بۆ پاراستنی کوردستان بەتایبەتی (کەرکوك) ڕەوانە دەکرێت

بەپەلە… هێزێكی سەت هەزار سەربازی و دوو کەشتیگەلی جەنگی لە ئەمریکاوە بۆ پاراستنی کوردستان بەتایبەتی (کەرکوك) ڕەوانە دەکرێت

دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کوردستان و بەتایبەتی ئەو هەڕەشانەی کە لە رێگەی حەشدی شەعبیەوە لە شاری کەرکوكی دەکرێت، وڵاتی ئەمریکا لەڕۆژی ئەنجام دانی ڕیفراندۆم سوپای ئەو وڵاتە ۱٠٠ هەزار سەرباز و دوو کەشتیگەلی جەنگی تۆپ هاوێژی مەودا دوور  ڕەوانەی کورستان دەکات ئێستا تەواوی هێزەکە لە بنکە سەربازیەکانی وڵاتی ئیماڕاتن.

هێزەکانی سوپای ئەمریکا بەسەر هەرسێ بکەی سەربازی مەخموور لە ناحیەی قەراج گوندی پونگینە جێگیر دەکرێن وە هێزەکانی تری لە شاری کەرکووک لە نزیک ماڵی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگیر دەکرێن و هێزێکی دیکەشی لە بنکەی سەربازگەی (کەسکێ )لەدەشتی نەینەوا جێگیر دەکرێن ئەم هێزانە بە ۳ قۆناغ دەگاتە کوردستان و بۆهەموو جۆرە مەترسیەک بۆ سەر کەرکووک و کوردستان لە ئامادە باشی دادەبن.

ئەمە لە کاتێك دێت کە  هێزێکی زۆری دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە  هەولێرەوە بۆ پاراستنی گەیشتنە شاری کەرکووک.

هاوکات ئەمریکا بەفەرمی لە ڕاگەیاندنەکانی بڵاوی نەرکردۆتەوە لەبەر هەڵوێستی حکومەتی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆیی پشتگیری لە ڕایفراندۆم دەکات.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستانی لەیەکێك لە کەرنەڤاڵەکانی کە ڕێكخرابوو بۆ بانگەشەکردنی سەربەخۆیی کوردستان ئەوەی دووپاتکردەوە کە گوێ بۆ قسەکانی میدیا نەگرن چونکە سیاسەت جیاوازە لە میدیا هاوکات مەبەستی قسەکانی بریت مەکگۆرک بووە.

 

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

1کۆمێنت

  1. سەیرم پێ دێن، ئەڵێن بۆ سەربەخۆیی و تەحەدای هەموو دنیا ئەکەین، بەڵام ئەتانەوێ ترسی خۆتان و خەڵک بەوە بڕەوێننەوە، کە ئەمەریکا هێزی هێناوە بۆ پارێزگاری ئێوە، لە هەموی قەباعەتتر ئەوەیە، درۆیەکی شاخداری گەورە ئەکەن، کە ئەمریکا لە ژێرەوە لەگەڵ ڕیفراندۆمە. تووشەرەفت ئەم قسەیە خۆشت پێکەنینت پێ نایەت؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *