سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / تەندروستی / زۆربەی ئازارەكانی پشت بۆ ئەم هۆكارە سادانە دەگەڕێنەوە

زۆربەی ئازارەكانی پشت بۆ ئەم هۆكارە سادانە دەگەڕێنەوە

پشتئێشە، كە پێشتر لەنێو پیرەكاندا و ئێستە لەنێو گەنجانیشدا پەرەی سەندووە، بەزۆری چەند هۆكارێكی سادەی هەیە و دەكرێ بە دووركەوتنەوە لەم هۆكارانە، چارەسەر بكرێت.

یەكێ لە هۆكارە سادەكانی پشتئێشە، لەبەركردنی پانتۆڵی تەسك و توند بەستنی قایشی پانتۆڵە، كە گوشارێكی گەورە لەسەر دەمارەكان و ماسولكەكانی پشت دروست دەكات، دواتر دەبێتە هۆی هەستكردن بە ئازار لە پشت.

هۆكارێكی تر بریتیە لەو ئیشوكارانەی كە بە بەردەوامی گوشاری دەروونی دروست دەكەن، لەبەرئەوەی هەست كردن بە نیگەرانی و ئاڵۆزی دەروونی، راستەوخۆ دەبێتە هۆی رەقبوونی ماسولكەكانی جەستەی مرۆڤ، لەوانەش بەزۆری ڕووبەڕووی ماسولكەكانی بڕبڕەی پشت دەبێتەوە.

پێڵاوی پاژنەبەرز هۆكارێكی گەورە و راستەوخۆی پشتئێشەیە، لەبەرئەوەی گوشارێكی گەورە دەخاتە سەر دەمارەكانی هەردوو پێ، بەم شێوەیە قورساییەكی زیاد لە سرووشتی دەكەوێتە سەر بەشی خوارەوەی پشت و ئازار دروست دەكات.

پاڵكەوتن و كەم جوڵەیی و كەوتن بەسەر لادا هۆكارێكی گەورەی پشتئێشەیە، بەتایبەتی دووركەوتنەوە لە دانیشتن بەشێوەیەكی راست و دروست.

 

ئەنجامدانی چەند جۆرێكی وەرزشیش لە ماڵەوە بەشێوەی هەڵە، لەوانەیە ببێتە هۆی پشتئێشە.

كەم خواردنەوەی ئاویش هۆكارێكی پشتئێشەیە، چونكە دەبێتە هۆی وشكبوونی مادە پێویستەكانی نێو بڕبڕەی پشت. ئەگەر بڕی ئاو لە 90% كەمتر بێت لەنێو جەستەی مرۆڤ، ئەوا تووشی پشتئێشە دەبێت.

ئەمەش بخوێنەوە

زیانەکانی خواردنی چپس

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌ %50ی منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆژانه‌ لانیكه‌م كیسێك چپس ده‌خۆن، و له‌به‌رئه‌وه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *