سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەمەرەنگ / تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان زیاد کرد.

دوێنێ ھەینی 22/9/2017، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندییەکی نوێیان، بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش ھەر کەسێک لە ئینستاگرامدا پەخشی ڕاستەوخۆ بکاتەوە، دەتوانێت فلتەرەکانی دەموچاوی تۆڕەکە، لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆکەدا بەکار بھێنێت.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و ڕکابەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەکات.

ئەمەش بخوێنەوە

ئەم نامەیە لە ئینستاگرامدا مەکەنەوە

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە لە نەکردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *