سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / وتار / نێچیرڤان چى به‌ عه‌بادى گۆت؟

نێچیرڤان چى به‌ عه‌بادى گۆت؟

 

كامى كمال
ڕاسته‌وخۆ له‌ دواى ده‌نگدانى له‌ ڕیفراندوومى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى بۆ به‌غدا نارد كه‌ هه‌م نیاز پاكى و نه‌رمی دووباره‌ تێدا به‌دی ده‌كرا، هه‌میش ئه‌وه‌ى به‌ گوێى به‌غداداى چرپاند كه‌ درێژه‌دان به‌ لوژیكێكى شۆڤێنى و چوون له‌سه‌ر ڕێره‌وى حكومه‌تى به‌عسى ڕووخاو، نه‌كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌ به‌ره‌و پێشچوونه‌كانى كوردستان ده‌گرێت و نه‌ زه‌ڕه‌یه‌ك كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌ ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان ده‌كات له‌ پرسى سه‌ربه‌خۆییدا.
له‌و په‌یامه‌دا بارزانى به‌ ئاشكه‌رایی به‌ عه‌بادى گۆت ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌ى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزو و نیازانه‌ى كه‌ هه‌میشه‌ ویستى له‌ناو بردنى كوردى تێدا دیاره‌، بوونه‌ فاكته‌ر كه‌ خه‌ڵكى كوردستانى به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یاند كه‌ مانه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ عیراقدا دواڕۆژێكى باشى نابێت و پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ پێش ئه‌و رۆژه‌ بێت كه‌ به‌غدا له‌ ڕووى سه‌ربازى و كۆنترۆله‌وه‌ به‌هێزتر لێ بێت، بیر له‌ ئه‌لته‌رناتیڤێك بكه‌نه‌وه‌ تاكو خه‌ڵكى كوردستان وه‌كى مێژوویى كۆن و نوێ تۆشى تراژیدیاو جینۆساید مه‌بنه‌وه‌.
پێش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراق تواناى گه‌زینێكى ژه‌هراوى كوردیان هه‌بێ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو ئه‌ندازیارێك له‌ به‌ستنى په‌یوه‌ندى ئابوورى و دبلۆماسیه‌كاندا توانى خاڵى هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى كوردستان له‌ گه‌ڵ وڵاتانى زلهێزى جیهاندا دروست بكات، نێچیرڤان بارزانى توانى بۆ وڵاتانى زلهێزى جیهان كه‌ گۆڕینى باڵانسه‌ سیاسی و ئابوورى و جۆگرافیه‌كانیان له‌ ده‌ستدایه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌م باشتر له‌ به‌غدا ئه‌توانێت فاكته‌رێكى به‌هێزى سه‌قامگیرى و ئاشتى بێت و هه‌میش سه‌ره‌وه‌رى خۆى له‌ ژێر كونترۆلى خۆیدا بێت و مه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌رى هه‌ژومونى وڵاتى ئێرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واى كرد كه‌ وڵاتانى زلهێزى جیهان به‌ ناڕاسته‌خو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بن تاكو بۆ سه‌ربه‌خۆ كردنى كه‌رتى ئابوورى خۆیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن. ڕاسته‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانى جیهان له‌ ڕووى ڕاگه‌یاندن و به‌یاننامه‌كانه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاریان ده‌كرد به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌رتى نه‌وتدا، هه‌روه‌ها له‌ پرۆسه‌ى گشتپرسى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵام پێویسته‌ گه‌لى كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌ى بۆ ڕوون ببێته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز بێجگه‌ له‌ حكومه‌تى وڵاتى خۆت هیچ وڵاتێكى دیكه‌ ناتوانێت له‌ هه‌ر كاتێكدا ڕاسته‌وخۆ به‌رگیرى له‌ مافه‌كانى خه‌ڵكى وڵاتێكى دیكه‌ بكات، چونكه‌ هه‌ر وڵاتێك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى و سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تى خۆیه‌تى، وڵاتێك كه‌ هاوپه‌یمانى كوردستان بێت ئه‌وه‌ ناگه‌یێنێت ئیتر په‌یوه‌ندى له‌ گه‌ڵ هیچ وڵاتێكى نه‌یارى كورددا نییه‌، بۆیه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ ئه‌توانن به‌ ناڕاسته‌خۆ هاوكارى كورد بكه‌ن، كوردیش هه‌بوونى خۆى له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ كردارى خۆیان پێویسته‌ بكه‌نه‌ دیفاكتو، هه‌روه‌كو هه‌موومان بینیمان سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌كانى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر گه‌لى كوردستان تاكو ته‌نها ڕیفراندووم ئه‌نجام نه‌درێت به‌ڵام له‌ كۆتاییدا خه‌ڵكى كوردستان ئیراده‌ى خۆیان سه‌لماندو بۆ به‌ دیفاكتو و وه‌كو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ بۆ ترساندنى كورد فشار و گۆشاریان ده‌كرد جیهان تێك نه‌ڕووخا. واته‌ پێویسته‌ هه‌موو دوژمنه‌كانى كوردستان بزانن ئیتر ئه‌و زه‌مانه‌ چوو كه‌ كورد بێ خاوه‌ن بێت، پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستانیش به‌گشتى هه‌ست پێ بكات، سه‌رۆكه‌كانى كوردستان هه‌م سه‌رۆك بارزانى له‌ ڕووى سیاسى و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌، هه‌م نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕووى ئابوورى و دبلوماسیه‌وه‌، هه‌م مه‌سرور بارزانى له‌ ڕووى ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیرییه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌یان ڕزگار كردووه‌و كوردستان گه‌یشتووه‌ قوناغێكى زۆر گرنگ و به‌هێز كه‌ هێشتا زۆر له‌ وڵاتان و خه‌ڵكانى جیهانیش هه‌ستیان پێ نه‌كردووه‌.
كه‌ نێچیرڤان بارزانى ئابوورى كوردستانى سه‌ربه‌خوو كرد هێشتا له‌ نێو كوتله‌كانى حكومه‌تى عیراق خه‌ریكی شه‌ڕ بوون كه‌ كامه‌یان ئه‌توانێت گرانتر سه‌روه‌رى عیراق به‌ ئێران بفرۆشێت، گشتپرسیه‌كه‌ى 25ى ئه‌یلول ته‌نها مامه‌ڵه‌ ڕووتینیه‌كانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیی بوون نه‌ك ئه‌ساسه‌كه‌ى، چونكه‌ ئه‌ساسه‌كه‌ى ده‌مێكه‌ دانراوه‌و ئیتر بۆ دوژمنه‌كانى كوردستان كار له‌ كار ترازاوه‌و هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت ڕێگیرى له‌و ده‌وڵه‌ته‌ بكات كه‌ به‌م زووانه‌ به‌هێزه‌وه‌ ئاڵایه‌كه‌ى له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئەمەش بخوێنەوە

وردەکاری خاکفرۆشیەکەی یەکێتی لە کەرکوک، بزانە چۆن و بە فەرمانی کێ شارەکەیان بێ تەقە چۆڵ کردووە

دووێنی شه و چی رویدا سه عات ١١شه و به فه رمانی به رپرسه کانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *