سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / عێراق / هەڕەشەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان بە یەک هەنگاو عێراق وێران دەکات

هەڕەشەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان بە یەک هەنگاو عێراق وێران دەکات

لە ئەگەری بەردەوامبوونی عێراق لە هەڕەشەو فشارەکانی دژی هەرێم ، هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت پەنا بباتە بەر گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان.
هەرێمی كوردستان خاوەنی هەردوو دەریاچەی دوكان و دەربەندیخانە كە دەڕژێنە روباری دیجلەوەو لە بوارەكانی ئابوری و كشتوكاڵ و ژینگە كاریگەری گرنگی هەیە لەسەر عیراق، ئەگەر حكومەتی عیراق بەردەوام بوو لەو هەڕەشەو فشارەكانی دژی هەرێم، هەرێمی كوردستانیش وەكو كاردانەوەیەك پەنا بباتە بەر گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان لە دوكان و دەربەندیخانەوە.
 لە مادەی 110ی دەستوری عیراقدا هاتوە ئەو ئاوانەی لە دەرەوەی عیراقەوە دێن لە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەنددایە كە سیاسەتی هاتنە ناوەوەی و دابەشكردنی دابڕێژێت، بەڵام ئەو ئاوانەی كەوتونەتە ناوخۆی عیراق بە تایبەت ئەوانەی لەناو هەرێمی كوردستاندایە وەك دوكان و دەربەندیخان، سیاسەتی بەكارهێنان و بەگەڕخستنیان لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو دەتوانێت وەكو كارتی فشار لە بەرامبەر حكومەتی ناوەند بیگرێتەبەر.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

1کۆمێنت

  1. والله راست خو ئیمه بابه تى ئاوه كه مان هه ر له بيرنه بوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *