سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / جیهان / بەپەلە … حەشدی شەعبی هەمان کاری داعش لەگەڵ کریستیانەکان دەکەن

بەپەلە … حەشدی شەعبی هەمان کاری داعش لەگەڵ کریستیانەکان دەکەن

چەکدارانی حەشدی شەعبی داوا لە ژمارەیەک ئافرەتی مەسیحی دەکەن، ببنە موسوڵمانی شیعە مەزهەب و دواتر سووکایەتییان پێ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوورەکەوە دەست کەوتووە، سەر لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27/9/2017، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە بازگەیەکی سنووری شارۆچکەی حەمدانییە، 8 ئافرەتی کارمەندی نەخۆشخانەی حەمدانییە ڕادەگرن کە سەرجەمیان پێڕەوی ئایینی مەسیحین.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەکدارانی حەشدی شەعبی داوایان لەو ئافرەتە مەسیحییانە کردووە، ببن بە موسوڵمانی شیعە مەزهەب و دوای ئەوەی ئافرەتەکان بە دەنگیانەوە نەچوون، سووکایەتییان پێ کردوون و ”قسەی ناشرینیان لە بەرامبەر کردووە“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆژانە لەو سنوورەدا، چەکدارانی حەشدی شەعبی بێڕێزی و سووکایەتی بە مەسیحییەکان دەکەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

1کۆمێنت

  1. خۆتان ئه‌زیه‌ت مه‌ده‌ن و بێخه‌مبن، به‌خوا هه‌رئه‌وانیان له‌ کورد خۆشترده‌وێ…..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *