سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / وتار / 25ئەیلوول سەرۆکی حکومەت چی ووت؟

25ئەیلوول سەرۆکی حکومەت چی ووت؟

ڕێبین ڕحیم

لەڕۆژەمەزنەکەی کوردستان واتە لە(۲٥ئەیلوول) بەندە وەک چاودێری کیانی سیاسی لەخزمەتی پۆسەی ڕیفراندۆم و دەنگی(بەڵێ)بووم، ئەو خۆێندنگەی ئێمەی لێلێ بوو میدیایی بینراوی لێ نەبوو بۆیە ئەگام لەڕووماڵی(TV)کان نەبوو کەچی ڕووددات و چی دەگوزەرێت بەشێک لەهاوڕێیانی فیسبوکم لە بەرەی(نەخێر) زوو زوو لەڕێگەی چاتەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرۆک وەزیرانیان بۆدەناردم کە گوایا سەرۆکی حکومەت دەڵێ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نیە!یاخود ئاڵای عێراق داناگرین وایان دەزانی شانەی هەنگوینیان لەکونی داردا دۆزیوەتەوە منیش لەدرفەتێک دەگەڕام تێکڕای پرێس کۆنفڕانسەکە ببینم بەهەرحاڵ نیوەڕۆ لەکاتی نان خواردن سەیری تەوای لێدوانەکانم کردو هەر ئەوکات بۆم دەرکەوت ئاستی تێگەشتنی ئەم فەریکە سیاسیانە چەند کورتبڕەو چۆن لەبری مێشک تەنها چاویان بەکاردێنن
بەهەرحاڵ ڕۆژی (۲٥ی ئەیلوول)فۆکسی تەواوی میدیایی ناوخۆیی وعێراقی وناوچەیی وجیهانیش لەسەر هەرێمی کوردستان و پرۆسە گرنگەکەی بوو
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەو ماوەیەدا لەژێر زۆرترین گوشاردابوو بۆ پاشەکشەکردن و وازهێنان لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم و بۆئەم مەبەستەش زۆر پێشنیارهاتن و ڕەتکرایەوە بۆیە خۆئامادەکردن بۆهەر ڕووداوێک هەبوو سەرۆکی حکومەتیش لەهەمووکەس زیاتر ئاستی خەتەریات و مەترسیەکانی دەزانی بۆیە لەو ڕۆژەداو بەزمانێکی دیبلۆماسی و بەعەقڵێکی سیاسی قوڵەوە گوتی ئێمە جگەلەگفتوگۆ هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکەمان نیە،هەروەها ووتی ڕۆژی دوای ڕیفراندۆم سنور جیاناکەینەوە ئاڵای عێراق جارێ لانابەین وە زۆرشتی دیکەش
بەهەرحاڵ ئێستا چەند ڕۆژێک بەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم ێپەڕیوەو هەرێمی کوردستانیش توشی هەندێ ڕووداوی نەخوازراو هەڕەشەو گوڕەشە بوەتەوە ودەشبێتەوە ئێستا کۆمەڵێک کۆلکە نوسەرو فەریکە شرۆڤەکار دەڵێن قسەکانی سەرۆکی حکومەت واقیعیانەبوو!
سەرۆکی حکومەت وەک سیاسەیەکی بەئەزمون وحکومڕانێکی دوربین هەرهەمان ڕۆژ وبۆکەم کردنەوەی گوشار و هەڕەشەکانی سەر پرۆسەکە لێزانانە هەوڵی هێورکردنوەی دۆخەکەی داو ئەو پەیامەش ئامانجی خۆی پێکا هەر بۆیە دەبینیت دۆست و هاوپەیمانەکانمان لەسەر ئاستی دوونیا داوای هێورکردنەوەو گفتوگۆمان لێدەکەن
ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆکی حکومەت دوربینترو واقیعیتر مامەڵەی کرد و بەردەوامیش دەبێت
قسەیەک هەیە دەڵێت ئەوەی لەناو ڕووداوەکاندایە شتێک دەزانێت و ئەوەشی سەری ڕووداوەکان دەکات شتێکی دیکە.

ئەمەش بخوێنەوە

وردەکاری خاکفرۆشیەکەی یەکێتی لە کەرکوک، بزانە چۆن و بە فەرمانی کێ شارەکەیان بێ تەقە چۆڵ کردووە

دووێنی شه و چی رویدا سه عات ١١شه و به فه رمانی به رپرسه کانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *