سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / ئابوری / توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپ دایە ، رێژەی بێكاری لە توركیا 5 ملیۆن کەسى تێپه‌راندووه‌

توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپ دایە ، رێژەی بێكاری لە توركیا 5 ملیۆن کەسى تێپه‌راندووه‌

رۆژنامەی (ئێڤرانسال)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ رێژەی بێكاری لە توركیا 5 ملیۆن و 500 هەزار کەسى تێپه‌راندووه‌، كه‌ ئەمەش دەریدەخات توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپ دایە.

بولەنت فەلەكئۆغلو شارەزای بواری ئابووری نووسینێكی لە ڕۆژنامەی (ئیڤرەنسەل)دا بڵاو كردوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت لەڕووی ئابوورییەوە سەركەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە، بەڵام ئەو گوتەیە هیچ بایەخێكی نییە.

ئەو نووسەرە لە خراپیی رەوشی ئابووریی ، حكوومه‌تى توركیا ئاگادار دەكاتەوە، كه‌ ئەگەر ڕێژەی بێكاری چارەسەر نەكات، ئەوا ئابووریی وولات هه‌ره‌س دێنێت.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *