سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / وتار / لەخۆپێشاندانەکەی 2ی 10ی هەولێر چیم بینی !

لەخۆپێشاندانەکەی 2ی 10ی هەولێر چیم بینی !

ئامانج سالح

سەعات ۱۲ بوو گووتیان لەبەردەم پەرلەمان خۆپێشاندانێک هەیە برۆن رووماڵی بکەن .
ئێمەش تیمێکمان دروست کردوو چوینە ئەوێ هیچی لێنەبوو،
دوای ۱٥ خولەک بینیم سێ پاصی پڕ لە ژن و منداڵ گەیشتنە ئەوێ و هەرکە دابەزین یەکسەر شەقامی شەست مەتریان پچڕاند و دەستیان بە هوتاف لێدان کرد

هەر کە سەرەتا پاصەکانم بینی زانیم کۆکراونەتەوە و مەبەستێکی لەپشتە

لە هەندێکیان نزیک بوومەوە تا لێدوانیان لێ وەرگرم سەرەڕای ئەوەی هەموویان زیندانیەکانیان لەسەر کەیسێک زیندانی کرابوون بەڵام یەکێکیان زۆر سەیر بوو لەلام
گوتم تۆ کێت گیراوە ؟
گووتی کوڕم گیراوە !
گووتم لەسەر چی ؟
گووتی وەڵله هیچی نەکردووە بەس برادەر توشی غەڵەتێکیان کرد
گووتم کەیسەکەی چیە ؟
گووتی لەگەڵ دوو برادەری بووە بردوویانە بۆ دزی
گووتم ئەی چەند حوکم دراوە
گووتی ۱٥ ساڵی ماوە بەربێت !
گوتم هەر لەسەر دزی چۆن ئەوەندە دەگیرێت ؟
گووتی ئاخر لەکاتی دزیەکە خاوەن ماڵە خوێریەکە خەبەری بۆتەوە و ویستبووی پەلاماری کورەکەم بدات و کورەکەشم دیفاعی لەخۆی کردووە و خاوەن ماڵی کوشتووە

دوای بینینی یەک دوو حاڵەتی وا کەلەبەر درێژنەبوونەوەی بابەتەکە تفاصلیان نانوسم کۆتایم بە روومالەکە هێناو نەمویست ئەو بەهەڵە دابردنەی ئەوان پیشانبدەم
چونکە دەمزانی ئەوانە دەزانن کەسوکارەکانیان تاوانبارن بەڵام بەهەلە تێگەیەنراون بۆ مەرامی کەسانێک هێنراون

دوای ۱٥ خولەک دوو کەناڵەکەی مالیکی هاتن و لەوێ بازاریان گەرم کرد یەکێکیان هەمان ئەو ژنەی وەرگرت کە کورەکەی قەتل و دزی کردووە دەیگووت بە گریانەوە هاوار کە بڵێ خوایە ئەو نا حەقیە قبوڵ نەکەی ژنەکەش وەک توتی بۆی ئەگووتەوە

دوای چومە لای پەیامنێرەکە گووتم ناحەقی چی تۆ دەزانی کورەکەی ئەوە چی کردبوو؟
گوتی ئەو قسەیەی ئەوم بۆ ئێستا نیە ئەرشیفی دەکەم تا کاتی هەڵبژاردن بەکاری دێنم

ئا ئەمەیە حاڵ و ئەخلاقی میدیا و رۆشنبیری لێرەدا
دەبێ کەی بێت شعوری خەڵک لەبەرژەوەندیەکانمان بە گەورەتر بزانین ؟
ئاخر بۆ دەبێ خۆمان بیانهێنینە سەرشەقام و دواتریش ئاوا دەنگیان پێ هەڵبرین لەپێناو چەند دەنگێک
ئایا پۆست و دەسەڵات ئەوەندە دەهێنێ ؟

#ئامانج_سالح

ئەمەش بخوێنەوە

وردەکاری خاکفرۆشیەکەی یەکێتی لە کەرکوک، بزانە چۆن و بە فەرمانی کێ شارەکەیان بێ تەقە چۆڵ کردووە

دووێنی شه و چی رویدا سه عات ١١شه و به فه رمانی به رپرسه کانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *