سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / ئابوری / دەرماڵەی سێ مانگی هاندانی مامۆستایان پێکەوە دەدرێت

دەرماڵەی سێ مانگی هاندانی مامۆستایان پێکەوە دەدرێت

پێشنیازێك بۆ پێدانی ده‌رماڵه‌ی سێ مانگی هاندانی مامۆستایان ئاماده‌ده‌كرێت و سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ده‌شڵێت:”ده‌رماڵه‌ی هاندانی سێ مانگی ساڵی پێشوی مامۆستایان به‌یه‌كجار یاخود دوجار ده‌درێت”.

مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاند،”حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیداوه‌ تاچاره‌سه‌ركردن و پێداچونه‌وه‌ به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مامۆستایان پێدانی ده‌رماڵه‌ هاندان به‌رده‌وامبێت”.

له‌باره‌ی ده‌نگۆی دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ هاندانی سێ مانگی ساڵی پێشوی مامۆستایانیش به‌یه‌كجار ڕونكردنه‌وه‌یدا و وتی:”پێشنیازكراوه‌ ده‌رماڵه‌ی هاندانی سێ مانگی ساڵی پێشوی مامۆستایان به‌یه‌كجار یاخود دوجار بدرێته‌ مامۆستایان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین”.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *