سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / ئابوری / په‌رله‌مان یاسایه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌رده‌كات

په‌رله‌مان یاسایه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌رده‌كات

په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران تایبه‌ت به‌موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌رده‌كات و لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ین كه‌ تایبه‌تده‌بێت به‌زامنكردنی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان”، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ورده‌كاریه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات.

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕاگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌و سیستمه‌ نوێیه‌ی بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش ئاماده‌ده‌كرێت به‌یاسا ده‌بێت، به‌جۆرێك كه‌ فه‌رمانبه‌ران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن”.

ڕونیشكرده‌وه‌، “به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران پاره‌یه‌كی‌ زۆریان كه‌وتۆته‌ لای حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌رخانبكرێت به‌دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان، ئه‌وا فه‌رمانبه‌ران زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، به‌وپێیه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وتێكی‌ زۆر له‌سه‌ر موچه‌كه‌یان كراوه‌و ناكرێت ته‌نها قه‌رزی حكومه‌ت له‌و موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوانه‌ بدرێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “وه‌ك په‌رله‌مان شێوازی دانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ به‌یاسایه‌ك ڕێكده‌خه‌ن كه‌ زامن بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاشه‌كه‌وتانه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ك ته‌نها پاشه‌كه‌وته‌كه‌ سودی هه‌بێت بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ خسته‌ڕوو وتی‌:”ئه‌گه‌ر شێوازی دانه‌وه‌ی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران به‌یاسا نه‌بێت، به‌شێكی‌ زۆری فه‌رمانبه‌ران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه‌ ئێمه‌ كار به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌كه‌ین”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”دوای‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و دوو یاسایه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دانانی‌ سیستمی نوێی موچه‌و دانه‌وه‌ی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان، له‌په‌رله‌مان هه‌وڵده‌درێت هه‌ر به‌یاساش جیاوازی له‌نێوان موچه‌ی‌ پله‌باڵاو موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ئاساییدا نه‌هێڵدرێت”.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *