سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / عێراق / هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بە تووندی وەڵامی هەردوکیانی دایەوە

هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بە تووندی وەڵامی هەردوکیانی دایەوە

سوپای عێراق ‌و حەشدی شەعبی، بۆردومانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان كرد لە میحوەری باشوری كەركوك ‌و پێشمەرگەش وەڵامی بۆردومانەكەی دایەوە، بەڵام سێ پێشمەرگە برینداربون.

عەمید شەعبان حەمەد، فەرماندە لە لیوای (126)ی هێزی پێشمەرگە لەبارەى وردەکارى دۆخەکەوە راگەیاندووە؛ شەوی رابردو سوپای عێراق ‌و حەشدی شەعبی لە نزیك گوندی مەلا عەبدوڵا بۆردومانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان كرد، تۆپخانەكانی پێشمەرگەش بە توندی وەڵامیانداوەتەوە‌ و ماوەی نزیكەی سەعاتێک بۆردومانی سەنگەرەكانی یەكتر بەردەوام بوە.

وتیشی: “فەرماندەكانی پێشمەرگە، دەستبەجێ‌ فەرماندەی هاوبەشی هاوپەیمانانی داعشیان ئاگاداركردوەتەوە ‌و بارگرژییەكە راوەستاوە”.

عەمید شەعبان دەڵێت: “بیانوی بۆردومانەكە ئەوەبوە گوایە ژمارەیەك چەكداری داعش كەوتونەتە سنوری نێوان هێزی پێشمەرگە ‌و هێزە عێراقییەكانەوە”.

فەرماندەكەی پێشمەرگە وتیشی: “بەهۆی بۆردومانەكەوە سێ پێشمەرگە برینداربون ‌و لەلای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سكاڵایان تۆماركردوە”.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *