سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / عێراق / بەپەلە…سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

بەپەلە…سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٨ـی ١٠ـی ٢٠١٧ لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان و کاردانەوەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.

ھەر لەو دیدارەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاساییش و دوورکەوتنەوە لە گرژی، جەخت لەسەر ھێورکردنەوەی بارودۆخی سیاسی و پشتبەستن بە پڕەنسیپی گفتوگۆ بە ئەجێندای کراوە و بەشداریی ھەمەلایەنە بۆ گەییشتن بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرایەوە.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *