سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / جیهان / پەیوەندیە ئابوریەکانی تورکیا و کوردستان ئاسایی دەبنەوە

پەیوەندیە ئابوریەکانی تورکیا و کوردستان ئاسایی دەبنەوە

مێتیۆ برایزا باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە ئازەربایجان و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای (توركاس پەترۆڵ) رایگەیاند توركیا تاكە ڕێگەیە بۆ ناردنە دەرەوەی مادەكانی هایدرۆكاربۆن لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بۆیە گومان لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندی نێوان هەردوولادا نیە.

ئەمڕۆ دووشەممە برایزا ئاماژەی بەوە دا كە بێگومانە لەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان هێواش هێواش ئاسایی دەبنەوە، درێژەش بە هەناردەكردنە دەرەوەی مادەكانی سەرچاوەی وزەی كەركووك لە ڕێگەی توركیاوە دەدرێت.

جێی باسە نزیكەی 3%ی یەدەگی نەوتی جیهان لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندایە. بەرهەمی رۆژانەی ئەم نەوتەش ئێستە 600 هەزار بەرمیلە. یەدەگی دووپاتكراوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش دەگاتە 50 ملیار بەرمیل، ئەمەش سێیەكی سەرجەمی یەدەگی عێراق پێكدێنێت.

بەگوتەی ئەندامەكەی كۆمپانیای توركاس پەترۆڵ، بەهۆی هێزی گەورەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، توركیا پەیوەندییەكان ئاسایی دەكاتەوە.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *