سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / جیهان / سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا داواده‌كات ئه‌مریكا دان به‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت

سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا داواده‌كات ئه‌مریكا دان به‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت

رۆژ به‌ رۆژ پرسى به‌ سه‌ربه‌خۆ بوونى كوردستان له‌ سه‌ر ئاستى جیهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌نگدانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستى جۆربه‌جۆرى له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تان ڵكه‌وتۆته‌وه‌، له‌ نوێترین هه‌ڵوێستدا سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه‌سه‌ربه‌ پارتى كۆمارییه‌كانه‌ داوا له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات دان به‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت.

له‌ میانه‌ى ووتووێژێكى تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤى، له‌گه‌ڵ (نیوت جینگریش) سه‌رۆكى52 هه‌مین كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ به‌كه‌ساییه‌تیه‌كى  سیاسى خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزى ئه‌مریكا ناسراوه‌، به‌ ئاشكرا راى خۆى له‌سه‌ر دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و كوردستان ده‌ربڕیوه‌ ، داواى كردووه‌ ئه‌مریكا دان به‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه‌: كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى ئه‌مریكا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له‌ خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *