سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / وتار / لە کەبابەوە بۆ نەوەی نوێ !

لە کەبابەوە بۆ نەوەی نوێ !

 

عزت سبری
لەکاتی بانگەشەی ڕیفڕاندۆم زۆرێک لە بەناو شرۆڤەکاری سیاسی و میدیا بەناو بێلایەنەکان دەهۆلی ئەوەیەن لێدەدا کە ئەسلەن ڕیفڕاندۆم ناکرێت ۰ کەزانیان وا خەریکە دەکرێت ووتیان مەحالە لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت ۰ تاکە بیانوشان ئەوەبوو کە پارتی ناهێلێت لەم شوێنانە ریفراندۆم بکرێت چونکە لەداهاتوو دا ‌بالانسی هێز لەبەرژەوەندی پارتی نابێت ۰چونکە زۆرینەی ناوچەکانی کەرکوک و خانەقین لایەنگری یەکێتین ۰ کەچی دیسان وەک هەنبانە نەبایان دیبێت نەباران وەک سۆزانیەک چاویان بەردایەوەو بێدەنک بوون ۰ لێرەدا من مەبەستم لەم باسانەدا بابەتێکی نوێیە کە لەم ڕۆژانەدا لە میدیا و سۆسیاڵ میدیا ئاگرێکی گەرمیان بۆ هەلکردوە ئەویش ئەوەیە گوایە پارتی و یەکێتی رێککەووتون کە هەلبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم دوابخەن ۰ من لێرەدا تەنها باسی پارتی دەکەم ۰ پارتی ئەگەر ئێستا هەلبژاردن بکرێت لەوپەڕی بەئومێد بەخۆبونەوە بەشدار دەبێت و دەنگێکی زۆرتریش لە هەلبژاردنی سالی 2013 دەهێنێت ۰ ئەگەر پرسیار بکرێت بۆ ؟ ۰ چونکە پارتی ئالا هەلگری ناسۆنالیزمی کوردیەو دیتمان خەلک بەچ رێژەیەک لەگەڵ سەربەخۆیی دابوون ۰ ئەوانەی خۆیان لە رێفڕاندۆم تاقی کردەوە کە خەلک هانبدەن دەنگ بە نەخێر بدەن ۰ تەنها بۆ ئەوەبوو سایزی خۆیان بزانن و لیستێک دروست بکەن بەناوی نەوەی نوێ ۰ سەرکردەکانی ئەم لیستە پاشخانیان و پەرێزیان ئەوەندە خاوێن نیە تاکو بێن باسی پارتی بکەن ۰ چونکە خۆیان باش دەزانن کە ئەوەی ئەوان پێی دەخوڕن کەپارەیە ئەم پارەیە هەمووی بە چ شێوەیەک دەست کەوتوە ۰ لەسەردەمی کابینەی بەرهەم ئەحمەد سالح دەیان ملیۆن دۆلاریان لەم کابینەیەوەرگرتوەو نەیان گەڕاندوتەوە بۆ حکومەت بەمەبەستی دروست کردنی گوندەکانی 3-2-1 ی ئەلمانی ۰ وەهەروەها ئەم سەرۆک لیستە چەتە ئاسا دیتی باروگوزەرانی خەلکی سلێمانی خۆش بوە هەستا بە سیناریۆیەک پارەی نزیکەی 10 هەزار هاوولاتی ڕەش و رۆتی ئەم شارەی بەناوی پشک لە چاڤی لاند خوارد کەسیش پێی نەووت پشتی چاووت دوو برۆیە ۰ داخی گرانم مەلا سامان سەنگاوییە کەتا ئێستاش من نازانم گۆڕانە یان شاسواریە یان ئیسلامیە هەرچی درۆ هەیە ئەو دژی پارتی کردی من نازانم مەلایەک چۆن ئەوەندە شارەزایە لە درۆکردن ۰ چونکە پەندێکی کوردی هەیە دەلێت ۰ ئەگەر کەلەشێریش نەبێت بانگی بەیانی هەردەبێت ۰ بۆیە منیش دەلێم ئەگەر ئەم چەواشەکەرانە نەبن چۆن میدیای بەناو ئەهلی بژێوی مێشکیان دابین بکەن ۰

ئەمەش بخوێنەوە

وردەکاری خاکفرۆشیەکەی یەکێتی لە کەرکوک، بزانە چۆن و بە فەرمانی کێ شارەکەیان بێ تەقە چۆڵ کردووە

دووێنی شه و چی رویدا سه عات ١١شه و به فه رمانی به رپرسه کانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *