سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / هەواڵ / کوردستان / محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسوورى تێدا شه‌هيد بوو راده‌ستى حه‌شد بكرێن

محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسوورى تێدا شه‌هيد بوو راده‌ستى حه‌شد بكرێن

فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ و سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه‌ پێم ناخۆشه‌ ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسووريان تێدا شه‌هيد بوون راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى بكرێن.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود گوتى: ئێمه‌ هاتووين بۆ به‌رگريكردن له‌ شارى كه‌ركووك و بڕياريشمان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌رگرى بكه‌ين.

گوتيشى: دياره‌ حكومه‌تى عێراق خۆى لێ گۆڕاوه‌ و بيرى چووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان و پێشمه‌رگه‌ نه‌بوايه‌ هه‌رگيز نه‌يانده‌توانى به‌رامبه‌ر داعش بگرن.

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ ئاسمانى ناوچه‌كه‌ بۆ چاودێرى ده‌سووڕێنه‌وه‌.

جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشيدايه‌ و ئه‌گه‌ر حه‌شد و سوپا بيانه‌وێت شوێنه‌كانى خۆيان به‌جێبهێڵن و بێنه‌ پێشه‌وه‌ رووبه‌ڕوويان ده‌بينه‌وه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ى محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ شه‌وى رابردوو، به‌شێك له‌ هێزه‌كانى يه‌كێتى به‌ درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به‌ قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له‌ خورماتوو تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه‌ و راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، دواى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى يه‌كێتى چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌.

وه‌ك له‌و گرته‌ ڤيديۆيانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبيى بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌ پێداويستى و كه‌لوپه‌لى سه‌نگه‌ره‌كانيش به‌جێهێڵدراوون.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *