سەردێر
گیاهی ترین گیاهی ترین AnzanDigital فروشگاه
سەرەتا / ئابوری / وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی دوومانگ لە وەزارەتەکان دەکات

وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی دوومانگ لە وەزارەتەکان دەکات

لە رێگەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای لیستی دوو مانگی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت.
بەڕێوەبەری گەنجینەش روونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.
 
سەرچاوەیەکی ژمێریاری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند کە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران داوای ھەردوو لیستی مووچەی مانگی ٥ و ٦ی ئەمساڵیان لە فەرمانگەکان کردووە.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە داوای ناردنی ھەردوو لیستی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٧یان لێ کردوون، لە لیژنەی بایۆمەتریی تۆماری مووچەش داوای ناردنی ھەردوو لیستی مووچەیان کردووە.
 
روونیشی کردەوە، لیژنەی بایۆمەتریی تۆماری مووچە ئەوەیان پێ راگەیاندوون، بۆیە دوای لیستی مووچەی مانگی ٦ یان کردووە، چونکە بڕیار وایە لە مانگی ٦وە مووچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەش بکرێت.
 
عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ”داوای ھەردوو لیستی مووچەی مانگی ٥ و ٦مان لە وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە، چونکە وەزارەتی داراییش داوای لە ئێمە کردووە ئەو دوو لیستەی مووچەیە بنێرین بۆیان، بەڵام نازانین ھۆکاری ئەو بابەتە چییە“.
 
روونیشی کردەوە، دەبێ پرسیار لە لیژنەی تۆماری مووچەی بایۆمەتری لە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، چونکە زانیارییەکە لە لای ئەوانە، گوتیشی: ”ناردنی دوو لیستی مووچە لەسەر داوای لیژنەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەیە و ھەر ئەوان دەزانن بۆ چییانە“.
 
ئەو پێی وایە، داواکردنی ئەو بابەتە لە لایەن لیژنەی تۆماری بایۆمەتری، چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندیی بە سیستەمی تۆماری بایۆمەتری یان دەستکاریکردنی مووچەوە ھەبێت.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی لاپەڕە ئەگەری هەیە حکومەتی هەرێم دوو موجە دابەش بکات و بە شیوازی دوو موچە قەرزەکانی فەرمانبەران کەمبکاتەوە.
 
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی لاپەڕەی راگەیاندووە حکومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە دەستکاری سیستەمی موچە بکات بەشیوەیەکی وا کە هەموو فەرمانبەران بە نزیکەی ٢٠٠ هەزار زیاتر دەچێتە سەر موچەکانیان.

ئەمەش بخوێنەوە

ناتانیاهۆ بۆ پووتین: ئاسمانی سووریا بۆ پاراستنی کورد بەکاردێنم

شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوتووە هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *